کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تووشبوون بە کێشەی دەروونی لە ئێران بەرەو زیادبوون دەچێت

12:05 - 18 رەزبەر 2721

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەر، ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونییە و بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم ٢٣ لەسەدی خەڵکی ئێران کێشەی دەروونییان هەیە.

بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکان لە ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕێژەی تووشبووان بە کێشەی دەروونی بەدوای گشتگیریی کۆرۆنا لە ئێران ٣٠ لەسەد زیادی کردووە.

بەپێی لێکۆڵینەوە جیهانییەکان لەو وڵاتانەی کە داهاتی نێونجییان هەیە، ٧٥ لەسەدی ئەو کەسانەی کە کێشەی دەروونیی وەک "خەمۆکی و دڵەڕاوکێـ"ـیان هەیە لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان کەڵک وەرناگرن.

هەروەها لە ئیران ٦٦ هەتا ٧٥ لەسەدی ئەو کەسانەی کە کێشەی دەروونییان هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەیان سەردانی دروونناسەکان ناکەن.

لە ئێران بۆ هەر ٤٥ نەخۆش یەک دەروونپزیشک هەیە و ئەو ڕێژەیەش بە شێوەی پێوەرمەند لە سەرتاسەری ئێران دابەش نەکراون.

چەندین هۆکار لەسەر تووشبوون بە کێشەی دەروونی کاریگەرییان هەیە، بەشێکیان بریتیین لە: "کێشەی ئابووری و دامەزراندن، جیاوازیی ڕەگەزی، شەڕ و جینایەت و نەبوونی خۆراکی باش و...".