کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پڕۆژەی دروستکردنی توونێلی "کەبیر کوو" لە ئیلام به نیوەکارە ماوەتەوە

13:03 - 24 بەفرانبار 2720

ماوەی ١٠ ساڵ لە دەست بەکاربوونی توونێلی "کەبیر کوو" لە ئیلام تێدەپەڕێ و بەهۆی تەرخان‌نەکردنی بودجە نیوەکار ماوەتەوە.

ئەو توونێلە لە نێوان دوو شاری "ئاودانان و دەڕە شار" بە ئامانجی کەمکردنەوەی شوێنە ڕووداو خوولقێنەرەکان و کەمکردنەوەی مەودای نێوان دوو پارێزگای "ئیلام و خووزستان" بە مەودای ٧٠ کیلومیتر لێدەدرێ.

توونێلی "کەبیر کوو" ڕۆلێکی گرینگی لە گەشەپێدانی شاری"ئاودانان" هەیە و ئەو توونێلە مەوداکەی ٤ کیلۆمیترە و بڕیار بووە لە ماوەی ٤ ساڵدا کۆتایی بەو پڕۆژەیە هاتبا.

ئێستا ماوەی ١٠ ساڵه ئەو توونێلە بەهۆی دابیننەکردنی بوودجەی پێویست سەرەڕای بەڵێنییەکانی کاربەدەستانی ڕێژیم نیوەکار ماوەتەوە.