کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تووڕه‌یی میدیاکانی ڕێژیمی ئێران له‌ به‌دواداچوونه‌كانی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکرات

17:02 - 22 خەزەڵوەر 2720

میدیاکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران جیا لەوەیکە هەموو هەوڵێک دەگرنە بەر هەتا پێش بە بڵاوبوونەوەی زانیاریی و هەواڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بگرن؛ لە هەمانکاتدا بەنیسبەت بەدواداچوونەکانی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات تووڕەن.

بەهۆی ئەوەیکە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات بۆ لەقاودانی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران بەدواداچوونی هەواڵەکان دەکات و هەواڵی ڕاست و باوەڕپێکراو بڵاو دەکاتەوە، میدیاکانی ڕێژیم ڕق و تووڕەیی خۆیان لە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات دەردەبڕن.

لە ماوەی ڕابردوودا دوای ئەوەیکە "حەبیب ئەسیوەد" چالاکی عەرەب و سکرتێری حیزبی "حرکه النضال التحریر الاحواز" لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە فڕۆکەخانەی ئیستامبووڵ لە تورکیە ڕفێندرابوو و بەدواداچوونی بۆ کرد؛ میدیا و ماڵپەڕەکانی ڕێژیمی ئێران نەیانتوانی پێش بە تووڕەیی خۆیان بگرن و باسیان لە بەدواداچوونەکانی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات کردووە.

ڕێژیمی ئێران لە ڕووماڵکردنی هەواڵەکەیدا هێرش دەکاتە سەر حیزبی دێموکرات لە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی ئەو ڕووداوە لەلایەن ماڵپەڕەکانی حیزبەوە، تووڕەیە.

ڕێژیمی ئێران جیا لەوەیکە بە ئاشکرا هەڕەشەی لە خەڵک دەکات کە نابێ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی حیزبی دێموکرات جۆین بکەن، لە دەنگ و ڕەنگی خۆشیدا دژی حیزب چالاکی دەکات.