کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"تویتێر" لاپەڕەی وەزیری نەوتی ڕێژیمی ئێرانی هەڵپەسارد

11:26 - 26 خەزەڵوەر 2720

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، لاپەڕەی "بیژەن نامدار زەنگنە" وەزیری نەوتی ڕێژیمی ئێرانی هەڵپەسارد.

ڕێكەوتی ٥ی خەزەڵوەر لەلایەن ئامریکاوە گەمارۆی ئابووری دژی "زەنگەنە" پەسند کرا و ئێستاش تویتێر هەژماری ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی هەڵپەساردووە.

کۆمپانیای تویتێر هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو هەوڵەی خۆی بڵاو نەکردووەتەوە.

پێشتر سێناتۆرەکانی کۆنگرەی ئامریکا داوایان کردبوو کە نابێ کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکی بکەن، چونکە ئەو کاربەدەستانە پێش بە چالاکیی خەڵکی ئاسایی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەدا دەگرن.