کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تویتێر و فەیسبووک سەدان پەیجی ئێرانیان سڕیوەتەوە

13:01 - 31 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتێر سەدان پەیجی ئێران و ڕووسیەیان بە هۆی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی ئامریکا سڕیوەتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی شیرکەتی ئەمنییەتیی "فایر ئای" لەسەر پڕۆپاگاندای لایەنگرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، فەیسبووک و تویتێر ئەمڕۆ ڕایانگەیاندووە، سەدان پەیجی ئێرانی و ڕووسیە، کە کاریگەریان لەسەر هەڵبژاردنی ئامریکادا هەبووە، ڕەش کراونەتەوە.

فەیس بووک ٦٥٢ پەیج و گرووپی تەبلیغاتی کە بە دژی ئیسرائیل، عەرەبستان و پاڵپشتی لە ڕێککەوتننامەی ناوکی ڕێژیمی ئێران چالاکیان کردووە، داخستووە. هەروەها تویتێریش ڕایگەیاندووە، ٢٨٤ حساب کاربری کە کردەوەی ئاژاوەگیڕانەیان هەبووە و سەرچاوەی زۆرینەیان لە ئێران بووه، داخستووە.

"ماڕک زاکربێرگ" بەڕێوەبەری گشتیی فەیسبووک لەو پەیوەندییەدا، باسی لەوە کردووە، کۆمپانیای فەیسبووک هاوکات لەگەڵ هاوکاری و گواستنەوەی زانیاری لەگەڵ دەوڵەتەکان، کەرەستەی تایبەتی دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پەیجە گوماناوییەکان.

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ئاستی جیهاندا بە گرووپی جیاواز لە دنیای مەجازی و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکیی سایبری لە ڕاستای ئاژاوەنانەوە، پڕۆپاگاندا بۆ تێرۆر دەکەن و هەتا ئێستا زۆر کەس لە پێوەندی لەگەڵ سپای پاسداران و هەک کردن دەسبەسەر کراون.

ڕێژیمی ئیران لە ڕێگەی سپای پاسداران چەندین گرووپی تێرۆریستیی سایبریان پێک هێناوە بۆ دزینی زانیارییەکان بە تایبەت بۆ بەرنامەی مووشەکی و ناوکی لە ئاستی جیهاندا.