![](/weney-mallperr/12586.jpg)
كوردستانمیدیا: وه‌زیری خۆشبژیویی ڕێژیم ڕایگه‌یاند ٩٠%ی قوربانیانی ڕووداوه‌كانی ڕێگه‌وبان له‌توێژی كه‌مداهاتی كۆمه‌ڵگان.
به به‌شداریی وه‌زیری خۆشبژیوی، وه‌زیری شارسازی و به‌شێك له‌به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی ڕێگه‌وبان، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی شۆفێری ڕێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وێڕای باسكردن له‌هۆكاره‌كانی زیادبوونی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ و قوربانیه‌كانی، وه‌زیری خۆشبژیویی ڕێژیم ڕایگه‌یاند: ٩٠%ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ و ڕێگه‌وبان له‌ئێران، له‌نێو چین و توێژهكهمداهاتهكاندا ڕوو ده‌ده‌ن.
به‌وته‌ی عه‌لی ڕه‌بیعی ٢٥%ی ئه‌م ڕووداوانه‌له نێو مۆتۆرسیكلێت سواره‌كاندا ڕووده‌دات كه‌٦٠%یان دەمرن.
به‌پێی ئاماره‌كان نێونجی كاتی گه‌یشتنی ئۆرژانس و یه‌كه‌ی فریاكه‌وتنی خێرا بۆ شوێنی ڕووداوه‌كانی شۆفێری له‌ئێراندا، له‌باشترین حاڵه‌تدا ١٢ خوله‌كه، كه‌نێونجی ستانداردی جیهانیه‌كه‌ی كه‌متر له‌٧ خوله‌كه. ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه‌به‌وته‌ی وه‌زیری ڕێگه‌وبان، ڕێژه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌له‌ئێران به به‌راورد له‌گه‌ڵ ٢٠ ساڵی ڕابردوو، ١٢قات زیادی كردووه.
به‌شێك له‌هۆكاره‌كانی زیادبوونی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ئێران، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ نه‌بوونی ژێرخانی گونجاوی ڕێگه‌كان، نائیستانداردبوونی ماشینه‌كان و كه‌ره‌سته‌كانی هاتوچۆ و هه‌روه‌ها گوێنه‌دان به‌ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه.