کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆڕێکی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران لە "کۆلۆمبیا" ئاشکرا کرا

11:17 - 12 رەزبەر 2721

لە عەمەلیاتێکی بێ وێنەدا و بە هاوکاری و بەشداریی ١٥ ئاژانسی ئەمنییەتیی نێودەوڵەتی ژێرخانەکانی تۆڕێکی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران کە دیانهەویست چەند عەمەلیاتی تێرۆریستی لە سەرتاسەری جیهاندا ئەنجام بدەن لە "کۆلۆمبیا" ئاشکرا کرا.

لێکۆڵینەوەکانی دەوڵەتی "کۆلۆمبیا" بوونەتە هۆکاری ئاشکراکردنی ژێرخانە ئاڵۆز و پێچاوپێچەکانی هێزی قودس بۆ هەوڵی تێرۆریستی لە وڵاتانی ئازەربایجان، ئامریکا، بولغارستان و ئافریقا.

ئەو تۆڕە تێرۆریستییە کەڵکی لە کەسانی شارەزا و مافیاکانی ماددە سڕکەرەکان وەرگرتووە.

ماڵپەڕی "ئینۆستیگیتۆ پڕۆجێکت" بڵاوی کردووەتەوە ئەو کارە لە مانگی جۆزەردان دەستی پێکردبوو، واتە کاتێک ئیدارەی نەتەوەیی زانیاریی کۆلۆمبیا ناسروا بە "دی ئێن ئای" گەلاڵەیەکی دۆزیبووە کە بڕیار بووە دوو بازرگانی ئیسرائیلی لەلایەن دوو ئەفسەری باڵای هێزی تێرۆریستی قودسی ڕێژیمی ئێران تێرۆر بکرێن.

 ئەو ئەفسەرە ناوی "ڕەحمەت ئەسەدیـ"ـیە و لەلایەن ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکانی ڕۆژاوا وەک تێرۆریستێکی مەترسیدار لە قەڵەم دراوە

"ئەسەدی" تەمەنی ٤٠ ساڵە و پیشتر لە پلانی کوشتنی کەسێکی بیانیدا ڕۆڵی هەبووە.  ساڵی ٢٠١٤ لە "بانکۆک" دەسبەسەر و ڕادەستی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرا.

ناوبراو لە ڕفاندن و کوشتنی "عەباس یەزدان پەنا" بازرگانی بریتانیایی - ئێرانی دەستی هەبووە دواتر بە بێدەنگی لە گۆڕینەوەی بەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئێران ئازاد کرا.