![](/content/upload/1/news/55004_w920.jpg)
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە تیمێک لە پێشمەرگەکانیان کە بۆ چالاکی سەردانی ناوچەکانی "ورمێـ"ـیان کردبوو، دەسبەسەر کراون.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆما و برادۆست سەر بە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەسبەسەر دەکرێن".
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.