کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێرۆریست "قاسم سلێمانی" چ کەسێک بوو

10:55 - 13 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی"، فەرماندەی سپای تێرۆریستی قودسی پاسداران لەگەڵ چەندین فەرماندەی دیکەی حەشدی شەعبی، لەلایەن ئامریکاوە کوژرا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانبار، ماشینەکانی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" و "ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس" له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوە كراونه‌تە ئامانج و هه‌ر دووكیان وێڕای چەند کەسی دیکە كوژراون.

پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی" له‌ ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی له‌ گوندی "ڕابەر" سه‌ر به‌ پارێزگای كرمان له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران  له‌دایک بووه‌.

به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ خوێندن ته‌واو بكات و هەتا  قۆناغی ناوه‌ندی خوێندوویه‌تی. دواتر لە شەڕی ٨ ساڵەدا لە بەرەکانی شەڕ موهەندیسیی خوێندووە.

له‌ ئیدارەی ئاوی شاره‌وانیی كرمان كاری كردووه‌. دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ٥٧، یه‌كێک له‌ پاسدارانی شۆڕش بووە و به‌شداریی له‌ شه‌ڕی عێراق و ئێراندا كردووه‌.

له‌ ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی بوو بە فه‌رمانده‌ی سپای تێرۆریستی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران.

له‌ ١٣٨٩دا، خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، دەرجەی سەرلەشکریی بە ناوبراو بەخشی.

قاسم سلێمانی لەسەر دروستکردنی هیلالی شیعە ڕۆڵێکی گرینگی هەبوو.

ئەو تێرۆریستە شەڕەکانی عێراق و سووریەی لە ئەستۆ بووە.