کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێلێڤیزیۆنی "تیشک" لە تاران پاڕازیتی لەسەرە

11:58 - 9 گەلاوێژ 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بەرەبەری ٢٥ی گەڵاوێژدا جیا لە شارەکانی کوردستان لە شارەکانی دیکەی ئێرانیش پاڕازیتی خستووەتە سەر تێلێڤیزیۆنی تیشک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ڕێژیمی ئێران لە تاران پاڕازیتی زۆر توندی خستووەتە سەر فرێکانسی تێلێڤیزیۆنی تیشک، بە شێوەیەک که کاناڵی تیشک سیگناڵی نییە.

ئەو هەوڵەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە خەڵکی کوردستان و ئێران بەرەو پێشوازی لە ٢٥ی گەلاوێژ هەنگاو دەنێن و ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزارنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرز دەنرخێنن.

له‌ ساڵانی ڕابردووشدا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پاڕازیتی خستووەتە سه‌ر کا‌ناڵی تێلێڤیزیۆنی تیشک و ویستوویه‌تی له‌م ڕێگایه‌وه‌ پێش به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاستی و دروستیی هه‌واڵ و ڕووداوه‌کانی نێوخۆی ئێران و کوردستان بگرێت.