کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکدەرانی ژینگەی کوردستان دەست لە برینی دارستانەکان هەڵناگرن

11:42 - 30 خاکەلێوه 2722

لە گوندی "حەسەن ئاوڵە"ی سەر بە شاری مەریوان کەسانی هەلپەرست دەستیان داوەتە بڕینی دار و کۆمەڵێک داری گەورە و چەند ساڵەیان بڕیوەتەوە.

ئەو کەسانە بێ ئەوەی لە زیانەکانی بڕینی دار ئاگادار بن دەستیان داوەتە بڕینەوەی ئەو دارانە و ژینگەی ناوچەکەیان تێک داوە.

کەسانی هەلپەرست لە پێناو دەسکەوتی مادی دەستیان داوەتە بڕینەوەی ئەو دارانە و فرۆشتوویانە.

شوناسی ئەو کەسانەی لە گوندی "حەسەن ئاوڵە" خەریکی تێکدانی ژینگە و بڕینی دارستانەکان بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: '' م.م، د.م، م. م، م.ک.م، س.م، ڕ.ی، ی.ی، ح.ی و د.د" ڕاگەیەندراوە.

ئەو کەسانە بە هیچ شێوازێک دەست لە تێکدانی ژینگە بە تایبەتی بڕینی دارستانەکان هەڵناگرن.

ناوی ئەو کەسانە لای ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" پارێزراوە و لە ئەگەری درێژەدان بە کارەکانیان ناوی بە فەرمی بڵاو دەکرێتەوە.