کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکهەڵچوونی دانیشتووانی گەڕەکی "شەریف ئاوا"ی تیکاب لەگەڵ هێزەكانی بەسیج

12:01 - 7 رەشەمه 2721

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دانیشتووانی گەڕەکی "شەریف ئاوا"ی شاری تیکاب بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاوی هێزەكانی بەسیجی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارنی ڕێژیم لەو گەڕەکە تووشی تێکهەڵچوون بوون.

ئەو گەڕەکە چەند بنکەی بەسیجی لێیە و هێزەکانی بەسیج بە نیاز بوون لە ڕێگای مزگەوتی "شافعیـ"ـی ئەو گەڕکە سیخوڕی بۆ ئەو بنکەکانە بکەن و کچان لەگەڵ سیغە ئاشنا بکەن.

بە دوای ئاگاداریی دانیشتووانی گەڕەکی "شەریف ئاوا" لەو هەوڵەی بەسیج، بە نیشانەی ناڕەزایەتی ڕژاونەتە سەر شەقام کە لەگەڵ هێرشی نەشیاوی هێزەکانی بەسیج بەرەوڕوو بوونەتەوە.