کوردستان میدیا

چوارشەممه 28ی بانەمەڕ 2722
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پێشوازییان لە ٢ی ڕێبەندان کرد

11:46 - 24 بەفرانبار 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی نەغەدە لە بەرەبەری ٧٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پێشوازییان لەو ڕۆژە پیرۆزە کرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان ئەو چالاکییان ئەنجام داوە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "پاڕکی ٧ کانیی نەغەدە، گوندەکانی خەلیفان، گەرگولی سەرێ، کانی بداغ، ڕێگای دەشتی قوڕێ بۆ نەغەدە".

٢ی ڕێبەندان یەکێک لە ڕۆژە هەرە گرینگەکانی مێژوو و بزاڤی کوردە و بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کورددا، کۆماری کوردستان لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانـەوە دادەمەزرێ و وەکوو ئەستێرەیەکی پرشنگدار بە ڕووی کوردا دەدرەوشێتەوە و هەنووکەش بە شانازییە یادی دەکرێتەوە.