کوردستان میدیا

یەکشەممە 26ی خەزەڵوەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات لەگەڵ شەهیدان پەیمانیان نوێکردەوە

12:28 - 20 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: تێکۆشەران و قارەمانانی دێموکرات لە کوردستان، به بۆنەی نزیکبوونەوەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێکردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی خەرمانان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٧ـەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری شەهید دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لە دۆڵی ''قرووچاوێ''، هەڵکەوتوو لە کوێستانی کانی زەردی پیرانشار، سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و لەگەڵ ڕێبازی پڕسەروەریی شەهیدان پەیمانیان نوێکردەوە.

هەروەها ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات، بە نووسینی دروشمی ''یاد و بیرەوەریی شەهیدان بە درێژەپێدانی ڕێگایان بەرز ڕادەگرین'' و ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران''، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.