کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە سەردانی گڵکۆی شەهید "ڕەحیم گەرگوولیـ"ـیان کرد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
لەو چالاکییەدا تێکۆشەرانی دێموکرات بە دانانی ئاڵای کوردستان و دانانی گوڵی سوور بەڵێنییان دا کە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدانن.
هاوڕێ "ڕەحیم" ڕۆژی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە نزیک گوندی قەبری حوسێنی ناوچەی پیرانشار لە تێکهەڵچوونێکی هێزی پێشمەرگە و سپای داگیرکەری دوژمندا بەتوندی بریندار بوو و سەرەڕای هەوڵی زۆری کادرە دەرمانییەکانی هاوڕێی، لەبەر سەختیی برینەکەی شەهید بوو و درێژەی خەبات و فیداکاری تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی حیزبەکەی بە هاوسەنگەرانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا سپارد.