کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات لە پیرانشار و سەقز، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد

11:07 - 2 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە "باستام بەگـ"ـی پیرانشار و شارۆچکەی ساحێبی سەقز، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان، بەڕێوەبرد.

تێکۆشەرانی چاونەترسی دێموکرات، لە "باستام بەگـ"ـی پیرانشار، بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدی فەرمانده، "سامان حەسەن‌پوور"، ناسراو بە "سامان شێوەسەڵی" و هەروەها بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو، چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.

هەروەها لە شارۆچکەی ساحێب، لەسەر کێوی "سەید ئەحمەد"، بە بۆنەی سیهەمین ساڵوەگەڕی تێرۆرکردنی شەهیدی ڕێبەرمان، دوکتور قاسملوو، وێنەی دوکتور قاسملوو دانرا و ئاڵای کوردستان هەڵکرا.

دروشمەکانی ئەم چالاکییانە بریتی بوون لە: "ڕێبەرم، تاجی سەرم، ئەی ئوستوورەکەم"، دوکتور قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە" و "شەهیدان ڕێبواری ڕێگاتانین" و...

هەر لەم پەیوەندییەدا و لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ورمێ، لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی ۲۲ی پووشپەڕدا، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و دانانی جامانە لەسەر چیای ئاشۆش لە گوندی "نەناس"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.