کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەردانیان بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان، پەیمانیان نوێ کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی گڵکۆی چەند شەهیدی حیزبی دێموکراتیان لە کوێستانی ''قوروچاوێ'' سەر بە شاری پیرانشار کرد.
قارەمانانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی نەمرانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، لە کوێستانی قوروچاوێ سەردانی گڵکۆی شههید "ڕەحمان خزرزادە"، ناسراو بە ڕەحمان دۆشکە و چەندین شەهیدی دیکەیان کرد.
تیکۆشەرانی دێموکرات، لەگەڵ ڕێبازی شههیدان پهیمانیان نوێ كردهەوە و بەڵێنییان دا، کە هەتا سهركهوتن وەفادارن به ئامانجی شههیدان و لهو پێناوەدا لە تێکۆشان ناوەستن.
هاوکات قارەمانانی دێموکرات، لە شاری بۆکان بە نووسینی دروشمی وەک: ''بژی حیزبی دێموکرات''، ''قاسملوو و شەرەفکەندی ڕێگاتان درێژەی هەیە''، لە خەباتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پشتیوانییان کرد.
هەروەها، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کێلەشینی شنۆ بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسانی ڕوژهەڵات چالاکیی تەبیغییان بەرێوەبرد.