کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد

11:11 - 27 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی بۆکان و مەریوان چالاکی تەبلیغییان بەرێوە برد و جارێکی تر پەیمانیان لەگەڵ حیزب و خەباتی نوێی ڕۆژهەڵات نوێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی ڕابردوو، ٢٦ی ڕەزبەر تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان و لە جاددەی "حەمامیان" و "ئەنبار" سەر بە ناوچەی "ئەحمەدی کۆر" بە نووسینی درووشم و کێشانەوەی ئاڵای کوردستان بەڵێنیان لەگەڵ حیزبەکەیان نوێ کردەوە.

هەروەها لایەنگران و دۆستانی بەئەمەگی حیزب لە گوندی "سلێن" لە ناوچەی هەورامان بە نووسینی درووشمی حیزبی لەسەر پردی گوند، پەیمانیان نوێ کردەوە.

ناوە بە ناوە تێکۆشەرانی دێموکرات بە ئەنجامدانی چالاکی لەم شێوەیە وەفاداری خۆیان بە حیزبەکەیان و ڕێبازی شەهیدان نوێ دەکەنەوە.