کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەرەغە سەمای ئازادیی بەڕێوە برد

13:08 - 24 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: سەرەڕای زەبر و گوشارەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی کوردستان بە نیبسەت پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی نەورۆزی کوردەواری خەڵکی بۆکان و ناوچەکانی دەورووبەری بەرەوپیری جێژنی نەورۆزەوە چوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، سەرەڕای ئەوەیکە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی لە خەڵک دەکرد کە نابێ نەوڕۆز بەڕێوە ببەن، خەڵکی کوردستان "نا"یەکی قورسیان بە دام و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دایەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی و بڵاوکردنەوەی سەدان پۆستێری تایبەت و بڵاوکردنەوەی لە کێوی تەرەغە بەرەوپیری نەرۆزی کوردەوارییەوە چوون.

لەو ڕێوڕەسمەدا تراکتی تایبەت بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پۆستێرەکانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، نووسینی درووشم بۆ تەلویزیۆنی تیشک و ڕاسان، پیرۆزبایی ساڵی نوێ، هەڵکردنی ئاڵای پیڕۆزی کوردستان له دارەگردەڵە ــ عیلماباد  و بڵاکردنەوی نوقڵ و شیرینی بە بۆنەی کرانەوەی تیشک  بڵاو کردووەتەوە.