کوردستان میدیا

شەممه 5ی رێبەندان 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرکەوتنەوە لە تالاری شایی "مانگەشەو"ی سەقز، چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

09:26 - 15 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ئاگرکەوتنەوە لە تالاری "مانگەشەو"ی سەقز، ١١ کوژراو و ٤٥ برینداری بەدواوە بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی پێنجشەممە، ١٤ی سەرماوەز، ئاگرکەوتنەوە له تالاریی"مانگەشەو"ی سەقز، ئەو شاییەی کرد بە شیوەن.

ئەو ڕووداوە لە کاتی نانخواردن و لە شوێنی نانخواردندا ڕوویداوە و بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکانی سەقز، "پچڕانی سۆندەی گاز" هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بووە.

هەتا ئێستا شوناسی ١٠ کەس لە کوژراوانی ئەو ڕووداوە ڕوون بووەتەوە و شوناسی کوژراوێک ناڕوونە.

ئەو هاووڵاتییانە کە گیانیان لەدەست داوە و شوناسیان ڕوونە، بریتین لە:

١_ مونا حەسەن‌پوور تەمەن ٣ ساڵ

٢_ مەنیژە ڕەحمانی تەمەن ٤٥ ساڵ

٣_ ماهان بارامی تەمەن ٥ ساڵ

٤_ ئارشام ڕەسووڵی تەمەن ٤ ساڵ

٥_ شەریف ڕەزایی تەمەن ٧٠ ساڵ

٦_ سووژین قادرزادە تەمەن ٥ ساڵ

٧_ هێژین تەمەن ٤ ساڵ

٨_ سەعادەت عەلیزادە

٩_ ئایشە مەحموودی

١٠_ هاجەر پەسەندی

هەروەها ژمارەیەک لە برینداربووەکانی ئەو ڕووداوە بریتین لە:

١_ مەنیژە ئەحمەدی تەمەن ٤٧ ساڵ

٢_ ئیبراهیم فاتمی

٣_ پەریزاد ئەحمەدی

٤_ ڕەحیم کەریمی

٥_ فەریبا سەعیدی

٦_ ئامینە عارفی

٧_ عوسمان بارامی

٨_ شادی خوایی

٩_ عەزیم عەبادی

١٠_ تاهیر ڕەشیدی

١١_ نەسرین فاتمی

١٢_ فەرزانە مستەفایی

١٣_ مستەفا ئەحمەدزاد

١٤_ عوسمان حەسەن‌پوور

١٥_ سومەیە ساڵحی

هەتا ئێستا هەموو ڕەهەندەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوە روون نەبووەتەوە و دۆخی هەندێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.

خاوەنی ئەو تالارە کەسێکە بە ناوی "ئەحمەد ئەحمەدی ناسراو بە وەستا ئەحمەدی ئاسنفرۆش" کە کەسێکی دەوڵەمەندە و ئاسن فرۆشی هەیە. 

ئەو تالارە سیستمی گەرمایی نەبووە و خاوەن تالارەکە له کەپسوولی گاز بۆ گەرما کەڵکی وەرگرتووە.

بە هۆی ئەوەیکە ڕێژیم لە کوردستان ئیزن نادات شوێنی تایبەت بۆ شایی و هەڵپەڕکێ درووست بکرێت، بۆیە هەندێک کەس کەڵک لە شوێنی دیکە وەردەگرێت کە بۆ مەبەستی دیکە دروست کراوە.

بۆ نموونە گاودارییەکان کە کەڵكی لێوەر ناگیرێت یا ساردخانەکان دەکرێنە تالاری شایی؛  بە هۆی ناستانداردبوونی ئەو شوێنانە ڕووداوی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە.

ئەو شوێنانە بە هۆی ئەوەیکە یاساوڕێسای مەهەندیسیی تێدا ڕەچاو ناکرێت لە کاتی ڕووداوێکی بچووکدا خەڵک دەبێتە قوربانی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێرای بەداخبوونی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، سەرەخۆشی لە خەڵکی سەقز و لە بنەماڵەی گیان لەدەست داوەکان دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.