کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەیەک لە نزیک باڵوێزخانەی "ئیسرائیل" لە "هیندوستان" ڕووی دا

17:23 - 11 رێبەندان 2720

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان تەقینەوەیەک لە نزیک باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە "دێهلیی نوێ" پێتەختی وڵاتی هیند ڕووی دا و ڕێژیمی ئێران تاوانبارە بە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە.

ڕۆژنامەی " ئیندیا تودێی" هیندی بڵاوی کردووەتەوە کەسێکی ئێرانی لەو تەقینەوەیەدا دەستی هەبووە و لە شوێنی ڕووداوەکە نامەیەک دۆزراوەتەوە کە ناوی "قاسم سلێمانی" فەرماندەی سپای تێرۆریستی " قودس" و "موحسێن فەخریزادە" یەکێک لە بەرپرسانی ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێرانی لەسەر نووسراوە.

ئەو ڕووداوەی پێش باڵوێزخانەی "ئیسرائیل" لە "هیند" یەک ڕۆژ پێش ئاژیری مەترسیی لە ڕۆژئاوای شاری تاران ڕووی داوە.

"ئیدی کوهەن" بەرپرسێکی باڵای ئیسراحیل لە لاپەڕەی تویتێری خۆیدا نووسیویەتی: "هاوکات لەگەڵ فڕینی فڕۆکەی ئیسرائیلی، کارەبای ڕۆژئاوای تاران پچڕاوە و ئاژێری مەترسی بیسراوە".