کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی نیزامیی ناوچەی "پارچینـ"ـی شاری تاران، کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

13:35 - 5 جۆزەردان 2722

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە یەکێک لە کارخانەکانی ناوچەی "پارچینـ"ـی سەر بە سیستەمی بەرگریی ڕێژیم لە ڕۆژهەڵاتی شاری تاران، تەقینەوەیەک ڕوویدا.

لەو تەقینەوەیەدا کە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم تەنیا وەکوو ڕووداوێک ناویان هێناوە، کەسێک بە ناوی موهەندیس "ئێحسان قەدبەیگی" گیانی لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

بەڵام سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو تەقینەوەیە هۆکارێکی تری هەبوو.

ناوچەی پیشەیی "پارچین" یەکێک لە گرینگترین ناوەندەکانی ناوکی و مووشەکیی ڕێژیمی ئێرانە کە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویش هەواڵی تەقینەوەیەکی گەورە لەو ناوەندە بڵاو ببووەوە.