ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندان دوو تەقینەوەی خوێناوی شاری بەغدا پێتەختی عێراقی هەژاند و بەو هۆیەوە ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسیش بریندار بوونه.
ئەم دوو تەقینەوەیە لە بازاڕێکی نێوان گۆڕەپانی ''تەحریر'' و گۆڕەپانی ''تەیران'' لە شاری بەغدا ڕووی داوە و قوربانییانی ئەم کردەوە تێرۆریستییە زۆربەیان خەڵکی هەژاری مەدەنین.
گرووپی تێرۆریستیی داعش ئەو تەقینەوەی لەئەستۆ گرتووە.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، داعش ڕایگه‌یاندووه، چه‌كدارێكیان به ناوی "ئه‌بوو یووسف ئه‌نساری" به پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی له گۆڕه‌پانی "تەیران" ته‌قاندووه‌ته‌وه و دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ش كه‌سێكی دیكه به ناوی "محه‌ممه‌د عارف ئه‌لموهاجیر" ئه‌نجامی داوه له هه‌مان شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م.
ئەم تەقینەوانە بە خوێناوی‌ترین تەقینەوە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو هەژمار دەکرێت و ئێستاش ترس و دڵەڕاوکێی زۆری خستووەتە نێو دڵی خەڵک.
هاوكات شه‌وی ڕابردوو، "مسته‌فا كازمی"، سه‌روكوه‌زیرانی عێراق، ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌ركرد و چه‌ند به‌رپرس و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئەمنییەتی له پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه.