کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەی مین برینداربوونی هاووڵاتییەکی کوردی لێ کەوتەوە

17:17 - 26 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، لاقێکی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ئەبووبەکر تەمەن ٤٠ ساڵ و خێزندار، لە بنارەکانی کێوی قەندیل بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی دەست دا.

لەو پێوەندییەدا لاوێكی دیکەی کوردی خەڵکی بانە لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر سنووری ئەو شارە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە جەماڵ عەزیز زادە راگەیەنراوە، کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاری رووی لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر سنوور کردبوو و بە هۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق گیانی لە دەست دا.