کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامی، هاووڵاتییەکی کوردی بریندار کرد

19:17 - 15 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی ئالانی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامی بریندار کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، لە ناوچەی ئالان سەر بە شاری سەردەشت، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامی هاووڵاتییەکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی راستەخۆی گولـلە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئیران، هاوولاتییەکی کورد بە ناوی خالق خاڵەیی خەڵکی شاری سەردەشت کەوتووەتە بەر تەقە و لاقی بریندار بووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٦٤ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە سنووری و جاددەکانی کوردستان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامی کوژراو و بریندار بوون.