بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، تەلەفۆنی نێوخۆی بەندیخانەکانی ورمێ بەهۆی نەدانی پارەی تەلەفۆن پچڕاوە و زیندانییانی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە تەنیا سێ باجەی تەلەفۆن لەنێو زینداندا کار دەکات و باجەکانی دیکە داخراون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تێچووی کارتی تەلەفۆنی نێو زیندان لە ئەستۆی خودی زیندانه و ئەو پارەیە دەڕژێتە سەر حیسابی ئەنجومەنی داکۆکی لە زیندانییان و بونیادی هاوکاری و موخابرات، بەڵام بەو حاڵەش زیندانییان تەلەفۆنیان نییە.