کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەنگیسەر؛ هێزەکانی سپای پاسداران پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی سێزدەبەدەر گرت

12:11 - 13 خاکەلێوه 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سپای تێرۆریستی پاسداران پێشی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سێزدەبەدەر لە گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە گرت.

ئەمڕۆ شەممە ١٣ی خاکەلێوە بڕیار بوو هاووڵاتییان و دانیشتووانی گوندی تەنگیسەر ڕێوڕەسمی سێزدەبەردەر لەو گوندە بەڕێوە بەرن، بەڵام هێزەکانی سپا پێشان لە بەڕێوچوونی شایی و خۆشیی خەڵکی ئەو گوندە گرت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "کاتژمێر ٦، چەندین ماشینی هێزەکانی سپای پاسداران، چوونەتە شوێنی ڕێورەسمەکە و ئیزنی هاتنی خەڵکی گوندی تەنگیسەریان بۆ ئەو شوێنە نەداوە".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: "تەنانەت هێزەکان سپا پێشیان بەو هونەرمەندانە گرت کە بۆ ئەو ڕێوڕسمە بانگهێشت کرابوون".

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی هەینی ١٢ی خاکەلێوە، ئاژانسی کوردپا لە هەواڵێکدا باسی لە بانگهێشتکردنی دێهیار و شورای گوندی تەنگیسەر کردبوو لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە کە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی سێزدەبەردەر خۆیان بەرپرسیار دەبن.