کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەنیا خەڵک بە هانای خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی "خۆیـ"ـەوە چووە

11:50 - 8 رەشەمه 2719

لە دوای هاتنی بوومەلەرزەی خۆی، تەنیا خەڵک بە یارمەتیی خەڵكی بومەلەرزەلێدراوەوە چووە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم تەنیا خێوەتێکی پێداون و باقیی پێداویستییەکان لەلایەن خەڵکەوە بۆیان دابین کراوە.

هاووڵاتییان باسیان لەوە کردووە کە لەلایەن ڕێژیمەوە هیچ یارمەتییەکیان پێ نەگەیشتووە و لە دەرەوە و لەبەر سەرمادا دەخەون.

 خەڵکی کوردستان یەکدەست و یەکهەڵوێست بۆ هاوکاریی خەڵکی کوتۆل هاتوونەتە مەیدان و یارمەتیی خەڵک دەدەن.

خەڵکی نیشماندۆستی کوردستان بە کۆکردنەوەی یارمەتی و دابینکردنی پێداویستی، هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتییان بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی شاری خۆی دەست پێکردووە.

لە شارەکانی وەک: ''مەریوان، نەغەدە، شنۆ و زیوەی مەرگەوەڕ" و چەندین شار، شارۆچکە و گوندی کوردستان بە  کۆکردنەوەی یارمەتی، هاودەردیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو دەربڕیوە.

دوای هاتنی ئەو بوومەلەرزەیە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بانگەوازێكدا داوای لە خەڵکی کوردستان کرد کە بە هانای خەڵکی لێقەوماوەوە بڕۆن.

هەروەها "مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا داوای لە خەڵک کرد کە بە هانای خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوەوە بچن.