کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەواونەکردنی پرۆژەی مەسکەنی مێهر دوای ١٠ ساڵ لە پارێزگای ئیلام

18:08 - 7 بانەمەڕ 2721

دوای تێپەڕینی ١٠ ساڵ لە دەست بەکاربوونی پرۆژەی مەسکەنی مێهر ئەو پرۆژەیە هەتا ئێستا تەواو و ڕادەستی خەڵک نەکراوە.

پرۆژەی مەسکەنی مێهر لە ئێران و کوردستاندا بە مەبەستی خانوودارکردنی خەڵکی کەمداهات دەستی پێکرد. بەڵام دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ لەو پرۆژەیە لە پارێزگای ئیلام بە تایبەتی شاری "دێلوڕان" هەتا ئێستا ئەو خانوویانە ڕادەستی خەڵک نەکراون.

لە لایەکی دیکەوە بەهۆی ڕەچاونەکردنی پێوەرمەندییەکانی بیناسازی لە دروستکردنی ئەو خانووانە بووەتە هۆکاری ئەویکە لە کاتی بوومەلەرزەدا خەسارێکی زۆر بە خاوەن خانوویەکان بکەوێت.

"نوری" یەکێک لە هاووڵاتییانی ئیلامی وتوویەتی زۆربەی ئەو خانوویانە بە شێوەی نیوەکارە ڕادەستی خەڵک کراون و بەهۆی نەبوونی لوولەکێشی، کەپسوولی ئاورکوژاندنەوە و ئاوەڕۆی باش لەلایەن بەڵێندەرەوە کێشیەکی زۆری بۆ خاوەن خانووەکان دروست کردووە.