کوردستان میدیا: بەمەبەستی مەحکووم کردنی پەلاماری مووشەکی ڕێژیم بۆ سەر بنکەکانی حیزب تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد.
دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە دووتوێی پەیامێکدا هێرش و مووشەکبارانی ڕێژیمی بۆسەر بارەگای حیزب لە کۆیە مەحکووم کرد و ئەم کردەوەی رێژیمی شەرمەزار کرد.
لە بەشێک لەو پەیامەدا هاتووە: بێدەنگی لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵاتدارانی حکومەتی باشوری کوردستان لەبەرامبەر دەسدرێژی و بۆمبارانە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیە بۆسەر سنوورەکان و کۆمەڵکوژییەکانی شەنگال دەرگای بۆ دەوڵەتی داگیرکەری ئێران زیاتر کردەوە تاکوو کۆمەڵکووژی لەم شێوەیە بکاتە سەر هێزە بەرهەڵستکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.