کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێک لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە سزا درا

11:06 - 23 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: جاش و مۆرەیەکی بەکرێگیراوی ڕێژیم لە بانە، لەلایەن چەند کەسی نەناسراوەوە بە سزای خیانەتەکانی گەیشت و بەسختی بریندار کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی بەفرانبار، جاشێکی ناوزڕاو بە ناوی '' کەریم مەحموودی'' کوڕی ''شەریف جۆڵا''، ناسراو بە ''کەریمی شەریف جۆڵا''، لەلایەن چەند کەسی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و بەسەختی بریندار بووە.

ناوبراو چەند گولـلەی بەرکەوتووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.

ئەم جاشە دانیشتووی بانەیە و لە سەرەتای دەیەی ٦٠ی هەتاوییەوە ھاوکاری ڕێژیم بووە و دەستی لە دەیان تاواندا هەبووە.

''كەريم مەحموودی" نزیکەی ٤٠ ساڵە خزمەت بە سپای تێرۆریستی پاسداران دەکات و مۆرەیەکی باوەڕپێکراوی ڕێژیم لە سپای قودسی پاسداران و ئیتلاعاتی ڕێژیمدا بووە، هەر بەم هۆیەوە پێشتر لەلایەن تێرۆریستی کوژراو، ''قاسم سلێمانیـ''ـەوە تەشویق کراوە.