کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران هەڕەشە لە خەڵک دەکەن

12:27 - 4 گەلاوێژ 2720

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە میاندواو لە ڕێگای جاشەکانەوە ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە نێو خەڵکی گوندەکانی ناوچەی "چۆمی مەجیدخان و شاروێرانـ"ـەوە.

کاربەدەستانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران زیاتر گوشاریان بۆ وەرزێڕانی ئەو ناوچەیە هێناوە و پێیان دەڵێن کە دەبێ شوێنی پێشمەرگەیان پێ بڵێن.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا جاشەکان بە شەودا بە مووچە و مەزراکانی ئەو ناوچەیەدا دەگڕێن و لەدوای شوێن ‌پێی پێشمەرگەن.

بەکرێگیراوانی ڕێژیم بەو بیانوویە خەرمانی خەڵک تێک دەدەن و ڕەز و باخی خەڵک دەشێوێنن.

جیا لەوەش بەکرێگیراوانی ڕێژیم هەڕەشە لە خەڵک دەکەن و ئەوەش ترس و نیگەرانیی خستووەتە نێو خەڵکەوە.