![](/weney-mallperr/9835.jpg)
کوردستان میدیا: پێشنوێژی هەینی شاری ئورمیە لە وتەکانیدا لەنوێژی هەینی رایگەیاندووە، جموجۆڵی هێزە کوردییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات کە لە چیاکانی قەندیل و کێلەشیندا جێگیر بوونە بە توندی سەرکوت دەکرێن و هەڕەشەی توندی لەو هێزانە کردووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەهدی هاشمی نوێنەری وەلی فەقیهـ و پێشنوێژی هەینی رێژیم لەشاری ئورمیەسەرەڕای هەڕەشەی توند لەهێزە کوردییەکانی جێگیر لەچیاکانی قەندیل و کێلەشین، راشیگەیاندووە کە بەرەنگاری هەر چەشنە جموجۆڵێکی ئەو هێزانە دەبنەوە.
![9834.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/9834.jpg)
ئەو نوێنەرەی رێژیم لە وتەکانیدا وتوویەتی: هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیم لە ناوچە سنوورییەکانی کێلەشین و قەندیل سەرقاڵی کاروباری ستراتژیکی نیزامین و بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە دژی ئەو هێزە کوردییانە لەناوچە سنوورییەکان جێگیر کراون.
هەر لەو پێوەندییەدا عەلی شەمخانی سەرۆکی شوڕای باڵای تەناهی نەتەوەییش دوای جێگیربوونی هێزە کوردییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە چیاکانی کێلەشین و قەندیل بڕیاری ئامادەباشی بە هێزە نیزامییەکانی رێژیم دابوو و بە فەرمی رایگەیاندبوو کە هێزەکانی دژە شۆڕش لەشکەرکێشیان بۆ ناوچە سنوورییەکانی نێوان کوردستانی باشوور و رۆژهەڵات کردووە.
ئەو وتانە پاش ئەوە دێت کە هێزهکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوای جێگیربوونیان لە چیاکانی قەندیل و کیلەشین کاردانەوەی توندی ناوەندە نیزامی ــ ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی لێکەوتەوە و بە تەواوەتی ناوچە سنوورییەکانی نێوان کوردستانی باشوور و رۆژهەڵاتی میلیتاریزە کرد.

مەهدی هاشمی نوێنەری وەلی فەقیهـ و پێشنوێژی هەینی رێژیم لەشاری ئورمیە