کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جوانڕۆ بەتەواوی میلیتاریزە کراوە

12:00 - 3 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەیەکی چڕ میلیتاریزە کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ی سەرماوەز، شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە زۆر بە چڕی میلیتاریزە کراوە و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی لە شەقام و گەڕەکەکانی ئەو شارەدا جێگیر کراوە.

بە وتەی هاووڵاتییانی جوانڕۆ، خەڵکی مەدەنی لە دەرەوە نین و ئەوەی کە لەو شارەدا بەرچاو دەکەوێت، دەستوپێوەندییەکانی هێزە ئیتلاعاتییەکانە.

دۆخی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات نائەمنە و حکوومەت نیزامییە.