کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"جۆ بایدن" بەنیسبەت ڕێککەوتنی بەرجام و دەرهێنانی سپا لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان گوشاری خراوەتە سەر

12:25 - 14 خاکەلێوه 2722

"جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا بەنیسبەت دەرهێنانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان لەلایەن دوو لایەنی کۆنگرەی ئامریکاوە زەختی خراوەتە سەر.

بەشێکی زۆر لە سێناتۆرەکان دوای پەیوەستبوونی کۆمەڵێک لە دێموکراتەکان بە کۆماریخوازەکانەوە دژایەتی خۆیان لەگەڵ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران پیشان داوە.

ئەو بەرپرسانەی ئامریکا وتوویانە کە هەڵوەشانەوەی ئەو گەمارۆیانە دەستی سپای پاسداران بۆ تێکدانی زیاتری ئاسایشی ناوچەکە دەکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە "دانڵد ترامپ" سەرکۆماری پێشووی ئامریکا لەو بارەوە وتوویەتی؛ دەوڵەتی "بایدن" زۆر گێل و نەفامە کە وتووێژەکان بۆ ڕێککەوتنی بەرجام درێژە دەدات.

ناوبراو لە دەوڵەتی بایدن بەنیسبەت وتووێژەکان بۆ ڕێککەوتنی بەرجام و ڕێگەدان بە ڕووسیە و چین بۆ وتووێژ لەلایەن ئامریکاوە ڕەخنەی گرتووە و ئەو کارەی بە نەفامانە وەسف کردووە.