کوردستان میدیا

چوارشەممه 8ی پووشپەڕ 2722
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنیکان؛ دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات ڕێوڕەسمێکی بۆ ئەندامانی ئاشکرای حیزب بەڕێوە برد

13:14 - 21 جۆزەردان 2722

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کەمپی جێژنیکان ڕێوڕەسمێکی بۆ ئەندامانی ئاشکرای حیزب کە لە کۆمیتەی هەولێر چالاکن، بەڕێوە برد. لەو ڕێوڕەسمەدا ڕێز لە زەحمەت و تێکۆشانی ٢٠ ساڵەی ئەو ئەندامانە گیرا کە ماوەی بیست ساڵە ماندوویینەناسانە خزمەت بە حیزب و گەل دەکەن.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەری، کادر، پێشمەرگە و ئەندامانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان "تاهیر مەحموودی"  بەرپرسی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات باسێکی لەسەر دوخی سیاسیی ئێستای ئێران و حیزبی دێموکرات لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، ناوچە، کوردستان و هەروەها ڕۆڵی ڕاسان و وتە بێبنەماکانی کوڕی "ڕەزاشا" پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

دواتر "شەهرام حەمیدزادە" بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی ئاشکرا، باسێکی لەسەر ڕۆڵی ڕێکخراو لە حیزبدا، ماف و ئەرکی ئەندامانی حیزب، ڕۆڵی ئەندامانی حیزب لە ڕاساندا و گرینگیی پێدانی لەوحی بیست ساڵە بە ئەندامانی حیزب بۆ بەشداربووان دوا.

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا ئامادەبووان ڕا و بۆچوونی خۆیان دەربڕی.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا لەوحی ڕێزلێنان درا بەو ئەندامانەی کە ماوەی بیست ساڵە وەک ئەندامی ئاشکرای حیزب هەوڵ و تێکۆشان دەکەن کە بریتی بوون لە: "پەرویز ئیبراهیمی، ئایشێ قادری، هەژار برنجی، عومەر حاجی، نادر مینبەری، نەجمەدین مینبەری، ئومید ئەستەرحامیان، جەبار ئەمیری، محەممەد زاهید یەگانە، ئازاد سەنایی، شەریف فەلاح، کامران محەممەدپوور، ئاوات حەسەنزادە، ڕزگار زەهابی، ڕەشاد مینبەری، فەخرەدین ڕەسووڵی و مستەفا خۆرشیدی".

لەوحی ڕێزلێنان لەلایەن "کەریم پەرویزی، ڕەحیم مەنگوڕی، قاسم کەڵەشی، سەعدی عەبدی و مەسعوود ڕەسووڵی" پێشکەشی ئەندامان کرا.