کوردستان میدیا

شەممه 4ی رەشەمه 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی ڕێبه‌ندان له وڵاتی نۆروێژ به‌ڕێوه چوو

11:43 - 1 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ جێژنی ٢ی رێبه‌ندان، ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستانی به شێوێکی به‌‌شکۆ و به به‌شداری خه‌ڵکێکی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٩ / ١/ ٢٠١٩ مه‌راسمی جێژنی 2ی ڕێبەندان لە نۆرویژ به خوێندنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی " ئه‌ی ره‌قیب " و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێکرد.

پاشان چه‌ندین په‌یام و بروسکه‌ی پیرۆزبایی هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ خوێندرانه‌وه ، که به‌شێک له‌‌و په‌یام و بروسکانه بریتی بوون لە:

ــ په‌یامی کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ــ په‌یامی کومیته‌ی هاوکاری حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌ کوردستانییه‌کان له نۆروێژ

ــ په‌یامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان

بروسکه‌ و چه‌پکه گوڵی پیرۆزبایی له لایه‌ن پارتی دێموکراتی کوردستان.

بروسکه‌‌ و چه‌پکه گوڵی پیرۆزبایی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران.

بروسکه‌ی و چه‌پکه گوڵی پیرۆزبایی له لایه‌ن پارتی ئازادی کوردستان.

بروسکه‌ی و چه‌پکه گولی پیرۆزبایی له لایه‌ن کومه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان.

بروسکه‌ی و چه‌پکه گوڵی پیرۆزبایی له لایه‌ن حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، رێکخراوی کوردستانی، کۆمه‌ڵه

بروسکه‌ی و چه‌پکه گوڵی پیرۆزبایی له لایه‌ن رێکخراوی خه‌باتی شۆرشگێری کوردستان

بروسکه‌ی و چه‌پکه گوڵی پیرۆزبایی له لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان

بروسکه‌ی پیرۆزبایی له لایه‌ن پارتی دێموکراتی کوردستان له باکور.

نێوئاخنی ئەم ڕێوڕەسمە بە چەند شێعر و پەخشانی تایبەت بەم بۆنە ڕازێندرابوویەو؛ بڕگه‌ی دووهه‌م و کۆتایی جێژنه‌که بریتی بوو لە شایی و هه‌ڵپه‌رکێی به‌شداربووان کە تا دره‌نگانی شه‌‌‌و درێژه‌ی کێشا.