کوردستان میدیا: کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ بەرزنرخاندنی یادی ٧٣ ساڵەی کۆماری کوردستان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە.
دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:
بە بۆنەی ٧٣ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری دێموكراتیكی كوردستان لە شارۆچکەی شتودن لە وڵاتی سویس، لە ڕێكەوتی ٢٠١٩/٠١/٢٦ زایینی، جێژنێكی بەشكۆ بەڕێوە دەچێت.
بەم بۆنەوە داوا لە ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبەكەمان و كوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی سویس دەکەین كە بۆ پیرۆزكردن و بەرزنرخاندنی یادی كۆماری كوردستان کات تەرخان بکەن.
هاتن بۆ هەمووانە و پێشەكی بەخێرهاتنتان دەكەین.
بەسپاسەوە
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران - کومیتەی سویس