کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی ئامریکا ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ئامریکا ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی بۆ ڕێزگرتن لە یادی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٣هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزب پێک هێنا.
سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە بە سردووی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان "ڕێبوار سهلیمی"، ئهندامی دێرینی حیزبی دێموکرات، پهیامی كۆمیتهی حیزبی بهم بۆنهوه خوێندهوه، كه تێیدا باسی لە پێگەی مێژوویی حیزب و ئەرکی نەتەوەیی حیزبی دێموکرات لەم قۆناغەی خەباتدا کرد.
دواتر پەیامی ئەم حیزب و لایەنانە پێشکەش کران:
ـ پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ پەیامی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پاشان "عوسمان پاڵانی" بهرپرسی كۆمیتهی حیزب له ئامریكا، لەسەر ڕۆڵ و پێگەی حیزبی دێموکرات، خهباتی نوێی حیزبی دێموكرات و ڕاسان قسهی كرد و لهم پێوهندییهدا، ڕێزی له نوێترین شههیدانی ڕاسان گرت و ڕایگهیاند كه خوێنی ئهو شههیدانه بهفێڕۆ ناچێ و ههمووان درێژهدهری ڕێگایانین.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا، هونەرمەند "محهممهد سەلیم" هۆنراوەیهكی شۆڕشگێڕیی پێشکەش بە یادی ٢٥ی گەلاوێژ و شەهیدانی ڕاسان کرد.