کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ/ چالاکیی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەردەوامە

17:38 - 25 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: ئەندامانی و تێکۆشەرانی نەتەوەی کورد و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کامیاران، سنه، نەوسوود و مەریوان بۆ چەندەمین جار چالاکییان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە:

کامیاران

گوندەکانی سوورسوور، کۆمایین، قووڵەوەر، باخڵە، دار هەمرۆ، بان سەیید، چاڵ ئاوا، سەنگ سفید، موغار، وشتر مل و گاوشان، ناوی بەشێک لە گوندەکانی شارستانی کامیارانە کە چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی ٦٩مین ساڵـڕۆژی دامەرزانی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران تێدا ئەنجام دراوە.

سنه

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەیدانی بەناوی بەسیج، ئاپارتمانەکانی ئەدەب، بلواری بەناوی سەید قوتب، ژاندارمری، بلواری کوردستان، کانی دۆشان، شەقامی نمەکی، ئاغە زەمان، مەیدانی دایک، بلواری ٧ی تیر، گەلە خان، شەقامی سیرووس، تەپەی بەهار مەست، تەپەی پیر محەممەد و بلواری ناسراو بە ٢٨ی دەی، چالاکییان بەبۆنەی جێژنی نەتەوەیی گەلاوێژ بەڕێوە برد.

نەوسوود

رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٦٩مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبەکەیان لە شاری نەوسوود چالاکییان بەڕێوە برد:

ئەندامانی حیزب لەسەر بەرزایی \'\'سابان\'\' زاڵ بەسەر گوندەکانی وەزڵی، تەشار، شێخان، نەیسانە و هیروێ، ئاگری ٢٥ی گەلاوێژ هەڵکرد.

مەریوان

تێکۆشەرانی گەلاوێژ رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ ئاگر جێژنی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە کردنەوەی ئاگر بەرز راگرت.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەندامانی حیزب رێکەوتی ٢٥ی گەلاویژ لەسەر بەرزایی پاشی گوندی بەرقەڵا ئاگری گەلاوێژیان هەڵکرد.