
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بەفرانبار، "ڕۆستەم وەندی" جێگری وەزیری نێوخۆی ئێران و هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری کۆمەڵایەتیی ڕێژیمی ئێران لە کۆڕێکدا هۆشداری دا و وتی، بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەی دەوڵەتی، زۆرینەی خەڵکی ئێران خوازیاری هاتنە سەر کاری دەسەڵاتێکن کە "سێکۆلار" بێت و بە وتەی ئەم بەرپرسەی ڕێژیم ئەم خواستەی خەڵک مەترسییەکی جیددییە لەسەر وڵات.
"ڕۆستەم وەندی" هۆشداریی داوە کە بەپێی توێژینەوەکە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووەوە پێوەرەکان گۆڕانی قووڵیان بەسەردا هاتووە و خەڵک ئێستا خوازیاری دەسەڵاتێکی "سێکۆلارن" نەک ئیسلامی.
بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری کۆمەڵایەتیی ڕێژیمی ئێران، ڕوانینی خەڵک بە ئاقارێکدا دەچێت کە گوایە دەسەڵاتی ئایینی توانای چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێرانی نییە و دەسەڵاتێکی "سێکۆلار" دەتوانێت ڕێکاری ئەم گشتە قەیرانە بێت.
بەپێی ڕاپرسییەک کە خەرمانانی ئەمساڵ کراوە، تەنیا ٣٢ لە ەدی خەڵک خۆیان بە "موسڵمانی شێعە" دەزانن.