![](/weney-mallperr/10686.jpg)
کوردستان میدیا: چەواشەکاریی رێژیمی ئێران و بە لاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی کوردستان لەبارەی بەڕێکردنی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بەرەو سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات تەشەنەی سەندووە.
بهپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئێران لە ماوەی رابردوودا و پاش بەڕێ کردنەوەی هێزی پێشمەرگە لەلایەن حیزبی دێموکراتەوە بۆ سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات ترسی لێ نیشتووە و بە شێوەگەلێکی جۆراوجۆر لە هەوڵی خەوشدارکردنی سیمای راستەقینەی پێشمەرگە و بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستانە.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەییشتوون، لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی شنۆ، پیرانشارو نهغهده، دام و دهزگاکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێگای جۆراوجۆرەوە دەنگۆی ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە ئەو کەسانەی کە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە سنوورەکان جێگیر کراون قاتڵ و خەڵک کوژن و لەلایەن ئامریکا و ئیسرائیلەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەروەها بە کەڵکاژۆ وەرگرتن لەوەی کە زۆربەی خەڵکی کوردستانی ئێران پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن دەیهەوێ بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا و بە بڵاوکردنەوەی ئەوەی کە هێزەکانی حیزبی دێموکرات دژی ئایینی ئیسلام رێک خراون لە هەوڵی ئەوە دایە کە پێش لە پشتیوانی خەڵکی کوردستان لە حیزبی دێموکرات بگرێت.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لەو پێوەندییەدا بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند کە خەڵکی کوردی کوردستانی رۆژهەڵات باوەڕ بەو دەنگۆیانە کە رێژیمی ئێران بڵاویان دەکاتەوە ناکەن و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبن.