کوردستان میدیا

چوارشەممه 8ی پووشپەڕ 2722
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەهادی کشاوەرزیی ڕێژیم لە دەشتەکانی "حەسەن ئاوا"ی سنە چەندین ماڵی خەڵکیان ڕووخاند

12:13 - 25 جۆزەردان 2722

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردان، کاربەدەستانی جەهادی کشاوەرزیی ڕێژیم لە شاری سنە، چوونەتە دەشتەکانی "حەسەن ئاوا" و بە پاساوی جۆراوجۆر چەندین ماڵی خەڵکیان ڕووخاندووە.

جەهادی کشاوەرزی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەو هەڵمەتەدا نزیک بە ٦٠ ماڵی خەڵکی ڕووخاندووە.

هەروەها کۆمەڵێک نەمام و داری شوێنەکەیان لە ڕیشە هەڵکێشاوە و دەریان هێناون.

جەهادی کشاوەرزی بە پاساوی بەڕێوەبردنی تەرح و گەڵاڵەی تایبەت، ماڵی خەڵک وێران دەکات.