کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەیمز جێفری: بۆ پێشگرتن لە ئێران، تورکیە هاتە سووریه

12:28 - 21 سەرماوەز 2720

"جەیمز جێفری" نوێنەری تایبەتی ئامریکا لە سووریە لە وتووێژێک لەگەڵ ماڵپەڕی "ئەلمانیتۆر" وتوویەتی: ''دەوڵەتی ترامپ گرینگترین ئیرادەکانی دەوڵەتی ئۆبامای دۆزییەوە تاکوو لەگەڵ ئێران وەک کۆرەی باکوور کە چەکی ناوکیی هەیە هەڵسوکەوت بکات".

ناوبراو وتوویەتی: "ئامریکا ئیرانی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە دەدیت، بۆیە لە سووریە سیاسەتێکی دیکەی گرتە بەر".

بەپێی قسەکانی "جێفری"، بەرپرسانی کۆشکی سپی باسیان لەوە کردبوو کە ئەگەر پێش بە ئێران لە سووریەدا نەگیردرێت، ئەوە ناتوانن پێش بە داعش بگرن.

ناوبراو وتوویەتی: "ئێمە لە بنەڕەتدا پێشمان بە سیاسەتە درێژماوەکانی ئێران گرتووە و خستوومانەتە ژێر گوشار، بەڵام ئەوەش هەموو شتێک نییە. هەروەها ساڵی ٢٠١٩ ئەرتشی تورکیە هاتە سووریە و سەدان کەس کوژران و ٣٠ هەزار کەسی دیکەش کە زیاتریان کورد بوون لە ماڵی خۆیان ڕایان کرد. ڕێبەرانی کوردیش ئەو هێرشەی تورکیەیان بە  ژێنۆساید وەسف کرد".

لەو وتووێژەدا باس لەوە کراوە کە هاتنی تورکیە بۆ ڕۆژئاوا تەنیا بە مەبەستی پێشگرتن بە ئێران بووە.