ئەندام پارلەمان و کەسایەتیی دیاری ناوچەی هەولێر سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.
ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکەوتی ٢ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان و كه‌سایه‌تیی دیاری ناوچه‌ی هه‌ولێر، حاجی "سه‌فین" سه‌ردانی حیزبی دێموكراتی له بنکەی حیزب له "جێژنیكان" كرد.
حاجی "سه‌فین" و هاوڕێیانی له‌لایه‌ن وه‌فدێكی حیزبی دێموكراته‌وه به سه‌رپه‌رستیی "كه‌ریم په‌رویزی"، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و به‌رپرسی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كاری حیزبی له ''جێژنیكان" پێشوازییان لێ كرا.
له‌و دانیشتن و دیداره‌دا دوای به‌خێرهاتنكردنی میوانه‌كان، دوو لایه‌ن وێڕای پیرۆزبایی جێژن له یه‌كتری، سه‌باره‌ت به دۆخی كوردستان و دوایین ئاڵووگۆڕهكان له ئێران و عێراق و دۆخی هێزه كوردییه‌كان به‌تایبه‌ت له دوو به‌شی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان له ڕاوبۆچوونی یه‌ك ئاگادار كرانه‌وه.
له‌و دیداره‌دا جەخت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی پێوه‌ندیه‌كان و هاوئاهه‌نگبوون له پرسه چاره‌نووسسازه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له‌نێوان هه‌موو هێزه كوردیه‌كان كرایه‌وه.