کوردستان میدیا

یەکشەممە 5ی رێبەندان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حاجی "ئیسماعیل خان‌ دوونان" کەسایەتیی خۆشناو و حیزبدۆست لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

12:32 - 24 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، حاجی "ئیسماعیل خان ‌دوونان"، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و خەڵکی شارەدێی "سەرچنار"ی بۆکان، بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "ئیسماعیل خان‌ دوونان"  گەورەی بنەماڵەی "دوونان"، کەسایەتی ناوددار و حیزبدۆست بووە.

ناوبراو وەک پێشمەرگەی کۆماری کوردستان لە خزمەت کۆمار و "پێشەوا قازی محەممەد"دا بووە.

حاجی "ئیسماعیل" کەسێکی جێگای ڕێز و متمانەی خەڵک بووە و هەتا سەر بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی "ئیسماعیل" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.