کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حاڵەتی کۆرۆنا لە سەردەشت تۆمار کرا

12:07 - 18 رەشەمه 2719

لە سەردەشت ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵە که ماوی یەک حەوتوو لە قەرەنتینەدا بووە، تاقیکارییەکان دەریخستووە ئەو ژنە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بووە.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە "س.ع" ڕاگەیەندراوە و نابراو ئێستا لە نەخۆشخانەی سەردەشت لە قەرەنتینەدایه.

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران گوشاری بۆ سەر پێرسۆنێلی نەخۆشخانەکە هێناوە کە نابێ ئەو هەواڵە بڵاو بکرێتەوە.

ئەمە یەکەم حاڵەتە کە لە سەردەشت تۆمار کراوە و خەڵک نیگەرانن کە تەشەنەسەندنی ئەو نەخۆشییە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر خەڵکی شارەکە.

سەردەشت، گوندی زەردی سەر بە داڵاهوو، نێ لە مەریوان و چەند شاری دیکە کە بە چەکی کیمیایی هێرشیان کراوەتە سەر، مەترسیی ئەو نەخۆشییە چەند قات زیاترە.

نەخۆشیی کۆرۆنا تاک تووشی تەنگیی هەناسەکێشان دەکات و لەو شارانەی کوردستان ئەگەر هاووڵاتییەک تووش بێت مەترسییەکە چەند قات زیاتر دەبێتەوە.