کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"حوسێن سەفامەنش" به‌نیسبەت دۆخی کۆڵبەرانەوە ڕەخنەی لە ڕێژیم گرت

11:06 - 20 رێبەندان 2719

"حوسین سەفامەنش"، یەکێک لە هونەرمەندانی ناسراوی کورد لە کۆنسێرتێکدا کە لە تاران بەڕێوە چوو، بەنیسبەت دۆخی کۆڵبەران له کوردستان ڕەخنەی لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران گرت.

ئەو هونەرمەندە ڕوو لە کاربەدەستانی ڕێژیم وتی: "خەڵكی کورد هەتا کەی دەبێ زەجر بکێشێت؟ سامانێکی گەورەمان بە ناوی نەوت هەیە، بەڵام هەر شەو وێنەیەک لە تەرمی کۆڵبەرێک دەبینم کە لە بەفر دەریان هێناوە".

 "سەفامەنش"، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، لە هۆڵی "میلاد" لە تاران، کۆنسێرتی بەڕێوە برد و باسی لە دۆخی کۆڵبەران کرد.

"حوسێن سەفامەنش"، ھونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشانە کە بە ھەموو زاراوەکانی زمانی کوردی گۆرانیی وتووە.