کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکراتی ئازەربایجانی ئێران لە "خۆی" عەمەلیاتێکی ئەنجام دا

13:54 - 1 جۆزەردان 2720

لقی نیزامیی حیزبی دێموکراتی ئازەربایجانی ئێران لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردەوە کە لە شاری "خۆی" سەر بە پارێزگای ورمێ عەمەلیاتێکی ئەنجام دا و زەربەیەکی قورسی لە هێزەکانی دوژمن داوە.

لقی نیزامیی حیزبی دێموکراتی ئازەربایجانی ئێران لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە: "بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕ، کاژمێر ٢ و ٣٠ خولەک، پێشمەرگەکانی کورد و تورک لە لقی نیزامیی حیزبی دێموکراتی ئازەربایجانی ئێران، لە عەمەلیاتێکدا هێرشیان کردووەتەوە سەر مەقەڕی فەرماندەیی پۆلیسڕای شاری خۆی".

لەو بەیانییەیەدا هاتووە: "بەهۆی سکاڵای بەردەوامی خەڵک بەهۆی زوڵم و زۆری هێزەکانی دژە مرۆیی ئینتزامی و ئازار و ئەزیەت و جەریمەی قورسی لەخۆڕایی لەلایەن پۆلیسی ڕاهوەر، مەقەڕی فەرماندەیی پۆلیسڕای خۆی لەلایەن لاوانی خەباتکار و ئازایخواز هێرشی کرایە سەر".

لەو بەیانییەیەدا هاتووە کە ڕێژیم بە هیچ شێوەیەک باس لەو عەمەلیاتە ناکات. هەروەها ئەوە هۆشدارییەکی بچووکە بەنیسبەت ڕەفتاری دڕندانەی بەکرێگیراوانی خامنەیی.

لقی نیزامیی حیزبی دێموکراتی ئازەربایجانی ئێران ڕایگەیاندووە: "هۆشداریی سەرەکیمان بە بکوژان و جینایەتکارانی هەنگی سنوورەکانە کە لە سنوورەکان کۆڵبەرانی بێتاوان دەکوژن؛ ئاگادار بن کە ئێمە ئەو جینایەتانەی ئێوە بێ وڵام ناهێڵینەوە".