حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاگادارییەک بۆ ڕای گشتیی بڵاوی کردەوە هیچ ماڵپەڕ و لاپەڕەیەک بە ناوی حیزبی دێموکراتەوە بوونی نییە مەگەر لەلایەن کەس یا دەزگای بەرپرس و دیاری حیزبی دێموکراتەوە تەئید کرابێت.
دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:
ئاگاداریه‌ک بۆ ڕای گشتی
له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دنیای مه‌جازیدا، هه‌ندێک لاپه‌ڕه و ژماره‌ی تایبه‌ت كراونه‌ته‌وه و ڕه‌نگه له داهاتووشدا لاپه‌ڕه‌ی دیكه بكرێنه‌وه كه خاوه‌نه‌كانی پشتی ئه‌و لاپه‌ڕانه دیار نین. ئەم لاپەڕانە یان به ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران یان ده‌زگا و ئۆرگانێكی ئه‌م حیزبه‌وه ده‌كرێنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رانیان بۆ حیزبی دێموكرات ناسراو نین و دیار نییه كێ به‌ڕێوه‌یان ده‌با.
پێشتریش ڕاگه‌یه‌ندراوه و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ ماڵپه‌ڕ و لاپه‌ره‌یه‌ک به ناوی حیزبی دێموكرات و یان ده‌زگایه‌كه‌ی ئه‌م حیزبه‌وه، پێوه‌ندیی به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه له‌لایه‌ن كه‌س یان ده‌زگای به‌رپرس و دیاری حیزبی دێموكراته‌وه ته‌یید كرابێ یان له ماڵپه‌ڕی ناوندیی حیزبی دێموكرات واته، ماڵپه‌ڕی "كوردستان میدیا"دا به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرابێ.
به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێک لاپه‌ڕه و ئەکاونت له‌م ڕۆژانه‌دا شت ده‌نووسن و بابه‌ت به دژی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نی سیاسی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه له زمان و ئاخاوتنی حیزبی دێموكراته‌وه دووره و حیزبی دێموكرات ئه‌ده‌بیاتێكی تایبه‌ت و ده‌روه‌ستی خۆی هه‌یه و زمانی سووک به‌نیسبه‌ت هیچ لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كه‌وه وه‌گه‌ڕ ناخا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گشتی
٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ٢٧٢٠ی كوردی
١٣ی ئاوریلی ٢٠٢٠ی زایینی